|

کۆمپانیای شیفا، که له دڵی پزیشکی سوننه‌تی و خۆماڵی کوردستانه‌وه هه‌ڵقولآوه و به پێڕه‌وی له پزیشکی دینی، شان به شانی ته‌ندروستی جیهانی له سه‌ر رێبازی بووژاندنه‌وه و ژیاندنه‌وه‌ی کولتووری ده‌رمانی پێشینانی سه‌ربه‌خۆی، هه‌نگاوی هه‌ڵناوه و سی ساڵ به شانازییه‌وه له‌م ناوچه و له شوێنه دوور‌و نزیکه‌کانی ئێران و باشووری کوردستان ده‌ستی داوه به ناسین و ناساندنی روه‌که ده‌رمانییه‌کان و هه‌روه‌ها چێ کردنی به‌رهه‌مگه‌لی جۆراوجۆری ده‌رمانی و نواندنی ده‌رمانی شیاو و تاقیکراو بۆ هه‌رجۆره نه‌خۆشیه‌ک و تۆماری ئه‌م کولتووره ره‌سه‌نه ده‌رمانییه. ئه‌م شه‌ریکه به رابردوویه‌کی پڕ له شانازی و چه‌ن هێڵی جۆراوجۆری به‌رهه‌مهێنان و ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆراوجۆر بۆ چێ کردنی به‌رهه‌مگه‌لی جۆراوجۆر، هه‌نووکه بیر له‌م دۆزه سه‌ره‌کییه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه:
ده‌رمانی باشتر، کاریگه‌رتر، که‌م زیانتر، ئاسانتر و هه‌رزانتر
کۆمه‌ڵه‌ی شیفا، له ژێرچاودێری کۆمه‌ڵه‌ی روه‌که ده‌رمانییه‌کانی ئێران، گوڵبژێرێک له ئه‌زموون و زانیاری و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی هێژا ده‌کا و هیواداره ئێوه‌ی به‌ڕێز له یارمه‌تی و رێنومایی خۆتان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه به‌رزه ئینسانییه بێ‌به‌شی نه‌که‌ن.
ئاره‌قی مێلاقه (شقایق) یان گولآڵه سووره (به تۆماری تایبه‌تی شیفاوه): به سروشتێکی مامناونجی، هێورکه‌ره‌وه، خه‌وهێنه‌ری سروشتی، بزوێنه‌ری ده‌ماره‌کان، ده‌رمانی ئاڵۆشی پێست، به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئاره‌قی شه‌ش گیای شیفا، ده‌رمانی توندی هه‌ناسه و کۆخه، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ دۆشاوی توو بۆ ده‌مانی په‌تا زۆر کاریگه‌ره (نوسخه‌ی1/2 شیفا).
ئاره‌قی شه‌ش گیا (تایبه‌تی شیفا): سروشتی ئه‌م ئاره‌قه فێنکه. بۆ ده‌رمانی زیپکه و ئاڵۆش، حه‌ساسییه‌تی پێستی و لیرگ (له گه‌ڵ گولآڵه‌سووره خێراتر کاریگه‌ر ده‌بێ) (نوسخه‌ی 16/17 شیفا)، ده‌رمانی هه‌ڵمسانی ناو و ده‌ری له‌ش و که‌م کردنه‌وه‌ی تینی له‌ش.
ئاره‌قی نه‌عنا: ئه‌م ئاره‌قه له باشترین گه‌لآی نه‌عنای عه‌تری «پیپرمینت» و چاکترین نه‌عنای ولآت ـ به ته‌بعی گه‌رم و وشکه‌وه ـ چێ کراوه. به‌هێزکه‌ره‌وه‌ی گشتی، ده‌رمانی رشانه‌وه‌ی سارد، ده‌رمانی خراپی هه‌زم و ساردی گه‌ده، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌کر و چه‌وری خوێن، زۆر به‌که‌ڵکه، زه‌ختی خوێن، دا ده‌به‌زێنێ، شادی هێنه‌ره، بۆ ده‌رمانی سک‌چوون له گه‌ڵ ئاره‌قی پوونه و تره‌نجه‌بین زۆر به که‌ڵکه (نوسخه‌ی 2/4 شیفا).
ئاره‌قی ده‌گیای (که‌م کردنی شه‌کری خوێن): تایبه‌تی شیفایه و ته‌بعی ناونجییه. بۆ که‌م کردنی شه‌کر و چه‌وری (کولێسترۆل) و خه‌ستی خوێن و چه‌وری جه‌رگ (نوسخه‌ی 1/6 شیفا) هێورکه‌ره‌وه‌ی گشتی.
ئاره‌قی سێ گیا (سێ توو: سه‌دانه): تایبه‌تی شیفایه و ته‌بعی ناونجی مه‌یله‌و گه‌رمه. ده‌رمانی سروشتی هه‌موو چڵک و زووخێک (ئانتی بیووتیکی سه‌ت له سه‌ت سروشتی و پاکژ)؛ هه‌روه‌ها ده‌رمانه بۆ کراتینین و ئووره‌ی خوێن، هه‌ڵمسانی میزدان و پرۆستات؛ له گه‌ڵ مندالآن و گه‌وره‌سالآن و ژنان و پیاوان و هه‌موو ته‌بعه‌کاندا سازگاره (نوسخه‌ی 1/3 شیفا).
ئاره‌قی دارچینی: سه‌ت له سه‌ت پڕمایه و جیاوازه، هه‌روه‌ها زۆر گه‌رم و وشک و به‌به‌رامه‌یه. بۆن و به‌رامه‌ی چای و ده‌مکراو و خواردنه‌کانی‌تر خۆش ده‌کا، گه‌رماده‌ره، دژ به شێ و مه‌سموومی سارد، زۆرکردنی هێزی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی و هێزی سێکس، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی توری زمان زۆر به‌که‌ڵکه. سه‌رنج: چونکه زۆر خه‌سته، گه‌ر زۆرتر له یه‌ک که‌وچکی لێ بخورێته‌وه، له‌و که‌سانه‌دا که ته‌بعیان گه‌رمه ، ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه‌ی کاتی.
ئاره‌قی مێخه‌ک (تایبه‌تی شیفا): زۆر گه‌رم و وشک و بۆنخۆشه. هێورکه‌ره‌وه‌ی سروشتی، ژانی سه‌ر و جمگه و ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌کته و بێ‌هه‌ستی ئه‌ندامان، به‌هێز که‌ره‌وه‌ی دڵ و هۆشه و بۆ وازهێنان له جگه‌ره کێشان و خووی‌تر زۆر به که‌ڵکه. هێورکه‌ره‌وه‌ی مێشک و ده‌ماره‌کان (نوسخه‌ی 6/10 شیفا).
ئاره‌قی چوارگیا (چل گیای پێشوو): تایبه‌تی شیفایه و سروشتی گه‌رمه. بووژێنه‌ری گشتی ئه‌ندامانی ناو ورگ، ده‌رمانه بۆ هه‌ڵمسانی گه‌ده و ریخۆڵه و ئه‌ندامانی‌تری ناوسک، بۆ ده‌رمانی بای سک و خراپی هه‌زم کردن، به‌تایبه‌ت له گه‌ڵ داچکه تاڵه و هه‌نگوین (نوسخه‌ی 4/4 شیفا: هه‌ڵمسانی گه‌ده و ئه‌سناعه‌شه‌ر)؛ له گه‌ڵ ئاره‌قی شه‌ش گیادا بۆ ته‌بعی گه‌رمیش سازگاره.
ئاره‌قی حه‌وت گیا (به‌هێزکه‌ره‌وه‌ی دڵ): تایبه‌تی شیفا به‌ره به‌ره گیراوی ده‌ماره‌کان ده‌رمان ده‌کا، بۆ پالآوتنی خوێن و به‌رگری له سه‌کته‌ی دڵ و مێشک، دابه‌زێنه‌ری جه‌خته و چه‌وری خوێن؛ بۆ ده‌رمانی واریس به‌که‌ڵکه (به تایبه‌ت له گه‌ڵ شیره‌ی توو)؛ (نوسخه‌ی 1/1 شیفا: گیراوی ده‌ماره‌کان).
دۆشاوی توو: به گه‌رمای ناڕاسته‌وخۆی هه‌ڵم دێته به‌رهه‌م. چونکه شه‌کر و شتمه‌کی به که‌ڵکی هه‌یه، بۆ ته‌واوتر کردنی چۆنییه‌تی خۆراک زۆر به‌جێیه؛ بۆ پالآوتنی خوێن به‌هره‌ی لێ ده‌گیرێ؛ له گه‌ڵ مێخه‌ک بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی مانگانه‌ی ئافره‌تان به‌که‌ڵکه؛ ره‌وانکه‌رێکی ئارامه؛ بۆ ده‌رمانی کۆخه و په‌تای مندالآن و گه‌وره‌سالآن به کار ده‌برێ؛ گه‌ر به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئاره‌قی به‌یبوون و حه‌وت گیای شیفا به‌هره‌ی لێ بگیرێ بۆ ده‌رمانی واریس و خه‌ستی خوێن به‌که‌ڵکه.
ئاره‌قی زنیان: سه‌تاسه‌ت پڕمایه و جیاوازه، زۆر گه‌رم و وشکه. بۆ ئاره‌ق کردنه‌وه به‌هره‌ی لێ ده‌گیرێ؛ دژ به بای سکه؛ بۆ ده‌رمانی به‌ردی گورچیله و نه‌کێشانی جگه‌ره و رۆماتیزم (به تایبه‌ت گه‌ر مێخه‌کی له گه‌ڵ بێ) و ساردی، به کار ده‌برێ؛ هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی لاوازی گشتی ئه‌ندامانی له‌ش به که‌ڵکه.
قه‌تره‌ی رازیانه (ئیسانسی رۆنی رازیانه): ئه‌م قه‌تره تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێزتر له ئاره‌قی رازیانه‌ی هه‌یه. بۆ پتر کردنی شیری دایکان به کار دێ؛ ئیشتیا زۆر ده‌کا؛ بۆ هه‌زمی خۆراک به‌که‌ڵکه؛ دژ به بای سکه؛ هورمۆنی ژنانه به‌هێز ده‌کا و به‌رده‌وام خواردنی ده‌بێته هۆی که‌م کردنی گه‌نه مووی هورمۆنی ئافره‌تان.
قه‌تره‌ی نه‌عنا (ئیسانسی رۆنی نه‌عنا): له باشترین گه‌لآی نه‌عنای عه‌تری «پیپرمینت» و چاکترین نه‌عنای ولآت به ته‌بعی گه‌رم و وشکه‌وه چێ کراوه. هێزده‌ری گشتی؛ بۆ ده‌رمانی دڵ هه‌ڵشێوان و رشانه‌وه‌ی سارد و خراپی هه‌زم کردن و ساردی گه‌ده به کارده‌برێ؛ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌کر و چه‌وری و دابه‌زاندنی زه‌ختی خوێنیش به‌که‌ڵکه؛ شادیهێنه‌ره و، گه‌ریش ـ پێشتر ـ تره‌نجه‌بینی له گه‌ڵ بوخرێ بۆ ده‌رمانی سک‌چوون زۆر به که‌ڵکه (نوسخه‌ی 2/4 شیفا).
قه‌تره‌ی زنیان (ئیسانسی رۆنی زنیان): سه‌تاسه‌ت پڕمایه‌یه و زۆر جیاوازه، هه‌روه‌ها زۆر گه‌رم و وشکه. بۆ ئاره‌ق کردنه‌وه و ده‌رمانی بای سک به که‌ڵکه؛ بۆ ده‌رمانی به‌ردی گورچیله و وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان و، رۆماتیزم (به تایبه‌ت له گه‌ڵ مێخه‌ک) به‌که‌ڵکه؛ بۆ ده‌رمانی ساردی و قه‌ره‌وه‌ی بێ‌هێزی گشتی ئه‌ندامانی له‌ش به‌کار ده‌برێ.
قه‌تره‌ی مێخه‌ک (ئیسانسی مێخه‌ک): تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی له ئاره‌قی مێخه‌ک زۆرتره؛ بۆ ده‌رمانی دان ئێشه و ژانگه‌لی مه‌وزیعی(ژانی هه‌ر ئه‌ندامێ له ڕووه‌وه وه‌ک ئێشی ماسوولکه‌کان و ئێسکه‌کان): له گه‌ڵ رۆنی زه‌یتوون بیهه‌نوون.
داچکه تاڵه: به‌رهه‌می خۆماڵی کوردستانه. ده‌رمانی سه‌ره‌کی برینی مه‌عده و ئه‌سناعه‌شه‌ره (نوسخه‌ی 5/4 شیفا)؛ ره‌وانکه‌ری سکه و بۆ پاکژ کردنی گه‌ده له ورده موو و هه‌ر شتێکی‌تر که له نێو گه‌ده‌دا بێ زۆر به‌که‌ڵکه؛ له‌و ده‌رمانانه‌یه که بۆ ده‌رمانی چڵک به‌کار ده‌برێ به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئاره‌قی سێ گیای شیفا: سه‌دانه (نوسخه‌ی 1/3 شیفا)؛ به خێرایی زه‌ختی خوێن داده‌به‌زێنێ؛ هه‌ناسه بۆن خۆش ده‌کا (چونکه تێربانتینی خۆراکی تێدایه)؛ بۆ ده‌رمانی به‌وه‌سیری به‌که‌ڵکه (نوسخه‌ی 11/4 شیفا).
داچکه تاڵه و هه‌نگوین: (له زانیارییه خۆماڵییه‌کانی کوردستان) بۆ ده‌رمانی هه‌ڵمسانی گه‌ده‌و ئه‌سناعه‌شه‌ر، ره‌واتنکه‌ری زۆر به‌هێز، ده‌رمانێکی کاریگه‌ر بۆ چڵکی هه‌رسه‌ک (گه‌وارشHP) (نوسخه‌ی 15/4 شیفا).
رۆنی په‌شم و نه‌عنا (بۆ هه‌نوون): ماجوونی تایبه‌تی شیفا. به خێرایی که‌پۆی وشک و گیراو، ده‌کاته‌وه (به هه‌نوونی نه‌ختێ له‌م ماجوونه) باشتر وایه بۆ منداڵی ساوا به‌کار نه‌برێ؛ بۆ ده‌رمانی کوتیان، کۆڵێنج و که‌م کردنه‌وه‌ی ئاسه‌وا‌ری په‌تا به‌کار ده‌برێ: به هه‌نوونی پشت و شان و مل و سه‌ری سنگ؛ گه‌رماده‌ره و بۆ ئاره‌ق کردنه‌وه‌ش به‌که‌ڵکه.
رۆنی په‌شم و مێخه‌ک (بۆ هه‌نوون): ماجوونی تایبه‌تی شیفا بۆ هێور کردنی ژان و ئێشی جمگه و ماسوولکه‌کان؛ بۆ که‌م کردنی ئێشی سیاتیک و رۆماتیزم به‌که‌ڵکه (نوسخه‌ی 1/8 شیفا).
پوودری سرینچک (سرینچکی زۆر باش به پێست و تۆمی وردکراو- تایبه‌تی شیفا) به ته‌بعی فێنک. بۆ ته‌واوترکردنی چۆنییه‌تی خواردن زۆر به‌که‌ڵکه؛ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئارترووز، هه‌ڵمسانی گه‌وارش (گه‌ده و ریخۆڵه)، که‌م که‌لسیۆمی و به‌هێزکه‌ره‌وه‌ی دڵ و ده‌ماره‌کان به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌دا که ته‌بعیان گه‌رمه زۆر به‌که‌ڵکه (نوسخه‌ی 1/7 شیفا).
عه‌ره‌قیاتی شیفا: قه‌واره‌ی بچووک و پڕمایه
66ڕه‌چه‌تی ساده به 20 به‌رهه‌می به‌رجه‌سته‌ی کومپانیای شیفای کوردستان
دڵ و لووله‌کانی خوێن 1ـ که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی قۆتک (سکته): عاره‌قی مێخه‌ک، عاره‌قی حه‌وت‌گیا، په‌شم و مێخه‌ک 2ـ هێزده‌ری دڵ و که‌م‌کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی دڵ: عاره‌قی مێخه‌ک و عاره‌قی حه‌وت گیا. 3ـ وه‌ستایی خوێن: بنێشته‌تاڵ، عاره‌قی ده‌گیا. 4ـ پاک‌کردنه‌وه‌ی خوێن: بنێشته‌تاڵ و هه‌نگوین، عاره‌قی ده‌گیا. 5 ـ میزان ڕاگرتنی زه‌خت: بنێشته تاڵ و عاره‌قی حه‌وت گیا. 6 ـ ده‌والی: دۆشاوی توو، عاره‌قی بابوونه و حه‌وت گیا.
نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یی 1ـ کۆکه: شه‌قایق، دۆشاوی توو 2ـ سه‌رمابردووی: په‌شم و نه‌عنا، عاره‌قی شه‌قایق و دۆشاوی توو 3ـ ته‌نگی نه‌فه‌س: بنێشته تاڵ، عاره‌قی شه‌قایق، عاره‌قی چوارگیا. 4ـ لووت‌گیران: په‌شم و نه‌عنا. 5 ـ هه‌و گردنی کونه لووته‌کان: عاره‌قی سێ‌دانه (سێ‌گیا)، بخوور و بۆن کردن.
گورچیله و بۆری مێز 1ـ هه‌ڵماسیوی گورچیله و بۆری میز: عاره‌قی سێ‌گیا، بنێشته‌تاڵ و هه‌نگوین. 2ـ یوریای خوێن: عاره‌قی سێ‌گیا، عاره‌قی حه‌وت‌گیا، بنێشته‌تاڵ. 3ـ به‌رزی کریاتین: عاره‌قی سێ‌گیا، عاره‌قی حه‌وت‌گیا، بنێشته‌تاڵ. 4ـ ئاوسانی گورچیله‌کان: بنێشته‌تاڵ و هه‌نگوین، عاره‌قی سێ‌گیا و عاره‌قی چوارگیا. 5 ـ ئاوسانی پڕوستات: بنێشته تاڵ، عاره‌قی سێ‌گیا. 6 ـ هه‌ڵماسیوی پڕوستات: بنێشته‌تاڵ و هه‌نگوین، عاره‌قی سێ‌گیا. 7ـ ڕمانی گورچیله و به‌ردی بچووک: عاره‌قی سێ‌گیا، قه‌تره‌ی زنیان. قه‌تره‌ی ڕازیانه.
نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌ک 1ـ دڵ‌تێکچوون و ڕشانه‌وه: نه‌عنا (عاره‌قی یان قه‌تره‌ی) 2ـ ژه‌هراوی بوون: عاره‌قی نه‌عنا یا عاره‌قی زنیان دوای خواردنی یه‌ک به‌سه ترنجه‌بین. 2ـ ئاوسانی گه‌ده (مه‌عیده): بنێشته تاڵ و هه‌نگوین، عاره‌قی چوارگیا. 4ـ باکردن و هه‌رس نه‌کردن: عاره‌قی چوارگیا یا عاره‌قی زنیان. 5 ـ سک‌چوون: تۆزی سنجوو یا عاره‌قی پنگه. دوای خواردنی یه‌ک‌به‌سه تره‌نجه‌بین. 6ـ قه‌بزی: بنێشته‌تاڵ و هه‌نگوین. 7ـ برینی گه‌ده و دوانزه‌گرێ: بنێشته تاڵ + ڕه‌گ یان تۆزی به‌ڵک. 8 ـ بۆنی هه‌ناسه: قه‌تره‌ی نه‌عنا یا قه‌تره‌ی ڕازیانه یا بنێشته تاڵ. 9ـ هێزده‌ری گه‌ده: عاره‌قی چوارگیا، بنێشته‌تاڵ و هه‌نگوین. 10ـ ڕه‌وان‌که‌ره‌وه‌ی سروشتی: دۆشاوی توو _ عاره‌قی چوارگیا
نمووده و پێک‌هاته‌کانی خوێن 1ـ شه‌کره‌ی خوێن: عاره‌قی نه‌عنا، عاره‌قی ده‌گیا، بنێشته تاڵ و هه‌نگوین. 2ـ چه‌وری خوێن: عاره‌قی سێ‌گیا، عاره‌قی حه‌وت‌گیا یان زنیان 3ـ خه‌ستی خوێن: عاره‌قی ده‌گیا یا حه‌وت‌گیا، بنێشته تاڵ و هه‌نگوین، دۆشاوی توو. 4ـ چه‌وری جگه‌ر: بنێشته تاڵ و هه‌نگوین، عاره‌قی ده‌گیا، عاره‌قی حه‌وت‌گیا. 5 ـ شتی‌ی زیاده‌ی له‌ش: عاره‌قی زنیان و عاره‌قی دارچینی. 6ـ عاره‌ق‌هێنه‌ر: عاره‌قی دارچینی یا عاره‌قی زنیان + په‌شم و مێخه‌ک. 7ـ گه‌رم‌که‌ره‌وه‌ی به‌هێز: عاره‌قی دارچین یا زنیان یا عاره‌قی مێخه‌ک. 8 ـ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی (فێنک‌که‌ره‌وه): عاره‌قی شه‌ش‌گیا و تره‌نجه‌بین.
نه‌خۆشییه‌کانی ئێسقان و ڕۆماتیزم. 1ـ ئازاری ئێسقان: عاره‌قی مێخه‌ک و ماساژی په‌شم و مێخه‌ک. 2ـ ڕۆماتیسم: عاره‌قی مێخه‌ک، عاره‌قی زنیان، په‌شم و مێخه‌ک. 3ـ ئازاری ڕه‌ش‌بوونه‌وه‌ی ئێسقان: په‌شم و مێخه‌ک، عاره‌قی زه‌نیان، عاره‌قی مێخه‌ک. 4ـ ئازاری جومگه‌کان: تۆزی سرینچک، په‌شم و مێخه‌ک، عاره‌قی زنیان. 5 ـ که‌می کالسیۆم: تۆزی سنجوو، قه‌تره‌ی زنیان له‌گه‌ڵ شیر.
ده‌م و ددان 1ـ ئازاری ددان: قه‌تره‌ی مێخه‌ک.
هه‌ڵماسیوییه‌کان به‌گشتی 1ـ چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی هه‌ڵماسیوی به گشتی: عاره‌قی سێ‌گیا، بنێشته تاڵ و هه‌نگوین.
ده‌ماره‌کان و ڕه‌وان 1ـ خه‌وی ئارام: عاره‌قی ده‌گیا، عاره‌قی مێخه‌ک. 2ـ هێورکه‌ره‌وه‌ی ده‌ماره‌کان: عاره‌قی مێخه‌ک و شه‌ش‌گیا پێکه‌وه. 3ـ هێورکه‌ره‌وه‌ی ده‌ماره‌کان بۆ مه‌زاجی گه‌رم: شه‌ش‌گیا. 4ـ هێور که‌ره‌وه‌ی ده‌ماره‌کان بۆ مه‌زاجی سارد: عاره‌قی مێخه‌ک و عاره‌قی دارچین. 5 ـ زمان‌گرتن: عاره‌قی دارچین، عاره‌قی مێخه‌ک. 6ـ سه‌رئێشه‌کان: عاره‌قی مێخه‌ک، بخوور سێ‌گیا. 7ـ سڕی ئه‌ندام: عاره‌قی مێخه‌ک و عاره‌قی دارچینی یا عاره‌قی زه‌نیان و عاره‌قی حه‌وت‌گیا. 8ـ هۆش و بیر: عاره‌قی مێخه‌ک و عاره‌قی دارچینی له‌گه‌ڵ هه‌نگوین. 9ـ ته‌رک یان که‌م‌کردنه‌وه‌ی جگه‌ره: عاره‌قی مێخه‌ک، عاره‌قی زنیان + سه‌بری زه‌رد. 10ـ ئازارشکێنی سروشتی سه‌لامه‌ت: عاره‌ق یا قه‌تره‌ی مێخه‌ک.
نه‌خۆشییه‌کانی پێست 1ـ خورانی پێست: عاره‌قی شه‌قایق، عاره‌قی شه‌ش‌گیا (بخوور و بۆن‌کردن و ماساژ) 2ـ گڕۆ (هه‌ڵماسیوی پێست): عاره‌قی شه‌ش‌گیا له‌گه‌ڵ گه‌لآی کاهوو. 3ـ زیبکه‌ی ده‌م و چاو: بنێشته‌تاڵ، عاره‌قی شه‌ش‌گیا (بخوور و بۆن‌کردن و ماساژ) 4ـ لیرگی پێست: عاره‌قی شه‌ش‌گیا، عاره‌قی شه‌قایق (بخوور و بۆن‌کردن و ماساژ)
نه‌خۆشییه ژنانه‌کان 1ـ هێزده‌ری هورمونی ژنانه: قه‌تره‌ی ڕازیانه، دوشاوی توو. 2ـ ئازاری کاتی سوڕی مانگانه: دۆشاوی توو، عاره‌قی مێخه‌ک. 3ـ ڕێک‌خستنی سوڕی مانگانه: دۆشاوی توو، عاره‌قی سێ‌گیا، قه‌تره‌ی ڕازیانه. 4ـ شیر زیادکه‌ر: قه‌تره‌ی ڕازیانه و دۆشاوی توو. 5 ـ هێزده‌ری هورمونی ژنانه: قه‌تره‌ی ڕازیانه + عاره‌قی مێخه‌ک. 6 ـ مووی ده‌م‌وچاوی ژنان: قه‌تره‌ی ڕازیانه +وه‌نه‌وشه.
نه‌خۆشییه پیاوانه‌کان 1ـ هێزده‌ری هۆرمۆنی پیاوان: دارچین، دۆشاوی توو.
خۆراک 1ـ ته‌قویه‌تی گشتی: عاره‌قی زنیان و دۆشاوی توو یا دارچینی و دۆشاوی توو.
2ـ ته‌واوکه‌ری خۆراکی شه‌کری: دۆشاوی توو.
کارخانه: سنه- شارۆچکه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره 1 ته‌له‌فوونی: 3383298- 871-98+ فاکس: 3283299 871 98+
نووسینگه‌ی ناوه‌ندی: سنه- شه‌قامی تاڵه‌قانی- به‌رانبه‌ر دوخانیات- کۆلآنی دارووغه- ته‌له‌فوونی: 2226251 871 98+ فاکس: 22278200 871 98+ سنۆقی پۆستی: 816/ 66165
ماڵپه‌ڕ: WWW.shefaco.com پۆستی ئه‌له‌کترۆنیک:
آدرس ای‌میل جهت جلوگیری از رباتهای هرزنامه محافظت شده اند، جهت مشاهده آنها شما نیاز به فعال ساختن جاوا اسكریپت دارید
|